Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزای کارتی شین (یەکێتی ئەوڕوپا)

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

پسپۆڕانی خاوەن بڕوانامەی ئەکادیمی بۆ دەست بە کارکردن لە ئەڵمانیا ڤیزای کارتی شین (یەکێتی ئەوڕوپا) داوا دەکەن.

بەڵگەنامەی پێویست:

بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.

ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا

بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا

بۆ کارتێکی شینی یەکێتی ئەوڕوپا پەیوەندییەکی کاری گونجاو لەگەڵ پسپۆڕییەکەتاندا لە ئەڵمانیا پێویستە.

گرێبەستی کارەکەتان پێویستە لانیکەمی مووچەی ساڵانەی بە بڕی 45.300 یوڕۆ تێدا بێت. بۆ پسپۆڕانی پیشەکانی ناسراو بە MINT پێویستە لانیکەمی مووچەی ساڵانە 41.041،80 یوڕۆ بێت. ئەمە بۆ نموونە بوارەکانی پزیشکی، ئەندازیاری (هەروەها پەیوەندییەتەکنیکییەکان)، زانستە سرووشتییەکان و بیرکاری دەگرێتەوە. لەم حاڵەتەدا رەزامەندیی ئاژانسی کار پێویستە.
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

فۆڕمێک لەلایەن خاوەن کارەوە پڕکرابێتەوە و واژۆ کرابێت:

لێرەوە بۆ داگرتنی فۆڕمە، لەگەڵ کۆپییەک


ئەم بەڵگەنامەیە دەکرێت بۆ نموونە بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی زانکۆیی بێت. ئەگەر خوێندنەکەتان لە زانکۆیەکی دەرەوەی ئەڵمانیا تەواو کربێت، دەبێ بروانامەکە و زانکۆیەکەش دانپێدانراو بن. زانیاری زیاتر لە بەشی بەڵگەنامەی پێویست بۆ "داننان بە بڕوانامەی زانکۆیی (ئەنابین Anabin)" و "داننان بە زانکۆ (ئەنابین)" هەن.

وەرگێڕانی بڕوانامە زانکۆییەکەتان پێویستە لەلایەن وەرگێڕێکی سوێنددراو کرابێت.
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

لە رێی داتابەیسی ئەنابین دەتوانن بزانن ئاخۆ بڕوانامە زانکۆییەکەتان دانپێدانراوە یان نا. هەڵسەنگاندنەکەی ئەنابینی بڕوانامەکەتان پێویستە "هاوتا" یان "یەکسان" بێت.
لە هەنگاوی دووەمدا لەوە دڵنیا ببنەوە، ئایا زانکۆ بیانییەکەشتان لە ئەڵمانیا دانی پێدا نراوە یان نا. هەڵسەنگاندنی ئەنابین بۆ زانکۆکەتان پێویستە "H+" یان "H+/-" بێت.
ئەنجامی هەردوو گەڕان لە داتابەیسەکەدا چاپ بکەن و بۆ هەر یەکەیان کۆپییەک لەگەڵ خۆتان بهێنن.

ئەگەر ئەم مەرجانە بەردەست نەبوون، تکایە بۆ داننان بە بڕوانامەی بیانی پەیوەندی بە فەرمانگەی ئەڵمانی تایبەتمەندەوە بکەن: KMK

ئەم بەڵگەنامەیە تەنیا بۆ ئەنجامدانی پیشەیەک کە لە ئەڵمانیا بە رێنمایی رێکخراوە، بۆ نموونە لە بواری پزیشکی یان یاسایی، پێویستە. ئەم بەڵگەنامەیە لە لایەن فەرمانگەی تایبەتمەند لە ئەڵمانیا دەست دەکەوێت. زانیاری سەبارەت بەوەی، ئایا پیشەکەتان بە رێنمایی رێکخراوە، لەسەر ماڵپەڕی "دانپێدانان لە ئەڵمانیا" هەن.
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

زانیاری زیاتر:  www.annerkennung-in-deutschland.de

1) وێنەی تۆماری کەسی بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانێک، تەسدیقکراو و کۆپییەک
2) هەروەها ئەگەر پێویست بووگرێبەستی هاوسەرگیری یان پشتگیریی ئەنجومەنی باڵای روحانی یەزیدی، ئەگەر پێویست بوو بریکارنامەی تایبەت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگەیە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.


بەڵگەی شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوون بۆ لانیکەم دوو مانگی مانەوە بەرنامەبۆداڕێژراوەکە لە ئەڵمانیا.
لە حاڵەتی پێگەیاندنی پیشەیی، کارکردن یان رێکاری دیکەی پێگەیاندن پێویستە شوێنی مانەوە لە شوێنی کارکردن یان راهێنان و پێگەیاندن/ خولی زمان نزیک بێت.
کۆپییەک

لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا، دەکرێت داوای بەڵگەنامەی زیاتریش بکرێت.

ماڵیانە

ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.

تۆمارکردنی وادە​​​​​​​​​​​​​​

وادە لە ڕیی پۆرتالیی نوێی دەرەوە تۆمار دەکرێن

ئێستا لە ڕیی پۆڕتالی دەرەوە داو ابکەن


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە