Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

روونکردنەوەی پاراستنی زانیاری

05.12.2017 - بابەت
روونکردنەوەی تایبەت بە پاراستنی زانیاری بە گوێرەی ماددە 13 لە پەیڕەوی بنەڕەتیی ئەوڕوپی بۆ پاراستنی زانیاری DSGVO

ئەم زانیارییانەی خوارەوە بۆ ئەوەن لەوە ئاگادار بن، کەی ئێمە چ زانیارییەک لەسەر ئەم ماڵپەڕە کۆ دەکەینەوە و چۆن بەکاریان دەهێنین.

وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرایەتییەکانی ئەڵمانیا لە دەرەوە لەسەر بنەمای پەیڕەوی بنەڕەتی ئەوڕوپی پاراستنی زانیارییەکان (DSGVO)، یاسای فیدڕالی بۆ پاراستنی زانیاری و رێنماییە یاساییە تایبەتەکان مامەڵە لەگەڵ زانیارییە کەسییەکان دەکەن. بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەتان سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییەکان و مافەکانتان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان لەمەڕ زانیارییەکان (ماددە 13 و 14 لە پەیڕەوی بنەڕەتی ئەوڕوپی پاراستنی ز انیارییەکان)، لە خوارەوە سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ زانیارییە کەسییەکان لە کاتی سوودوەرگرتنتان لە ماڵپەڕەکەمان، لە کاتی پەیوەندیکردنتان پێمانەوە (لە ڕێی بۆکسی سەر سایتەکەوە بێت، یان ئیمەیل، تەلەفون یاخود پۆستەوە) و لە ئابوونەکردنی هەواڵنامەکانمان ئاگادارتان دەکەینەوە.

 

1. بنەماکان

1.1 بەرپرس و رێپێدراوی تایبەت بە پاراستنی زانیارییەکان

بە گوێرەی مادە 2ی یاسای خزمەتی کاروباری دەرەوە وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرایەتییەکان لە دەرەوەی وڵات پێکەوە فەرمانگەیەکی فیدڕالی پێکدەهێنن.

بەرپرس لە مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە کەسییەکان بە گویرەی ماددە 4، ژمارە 7 لە پەیڕەوەی بنەڕەتی ئەوڕوپی بۆ پاراستنی زانیارییەکان بریتییە لە:

Auswärtiges Amt

Werderscher Markt 1

10117 Berlin

Germany

تەلەفون: 00493018170، خزمەتگوزاری هاوڵاتیان: 00493018172000

تەلەفاکس: 00493018173402

بۆ پەیوەندیکردن بە خزمەتگوازاری هاوڵاتیان

 

دەتوانن لە ڕێی ئەم ئەدرێسەوە پەیوەندی بە راسپێردراوی پاراستنی زانیارییەکان لە وەزارەتی دەرەوە بکەن:

Werderscher Markt 1

10117 Berlin

Germany

تەلەفون: 00493018177099

تەلەفاکس: 004930181757099

 

بۆ پەیوەندیکردن بە راسپێردراوی پاراستنی زانیارییەکان

ئەگەر هەر پرسیارێکتان دەربارەی پاراستنی زانیارییەکان هەبوو، دەتوانن پەیوەندی بە کەسی بەرپرس لە پاراستنی زانیارییەکان لە هەر نوێنەرایەتییەکی دەرەوە بکەن. چۆنێتی پەیوەندیکردن بە کەسی بەرپرس لە پاراستنی زانیارییەکان لە کۆتایی ئەم بابەتەدایە.

1.2 زانیاری کەسی

زانیارییە کەسییەکان هەموو ئەو زانیارییانەن کە پەیوەندییەکان بە کەسێکی سروشتی دیاریکراو یان شیاوی دیاریکردنەوە هەیە. کەسی سروشتی شیاوی دیاریکردن ئەو کەسەیە کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بەتایبەت لەڕێی دانەپاڵی ئاماژەیەکی وەک ناو، ژمارەیەکی تایبەت بە ناسینەوەی کەسێک، زانیاری سەبارەت بە شوێن یان ناسناوێکی ئەلیکتڕۆنییەوە بناسرێتەوە (ماددە 4، ژمارە1 لە DSGVO)

1.3 بنەما یاساییەکانی مامەڵەکردن

ئێمە لەسەر ئەم بنەمایانەی خوارەوە مامەڵە لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانی ئێوە دەکەین:

ماددە 6، بڕگەی 1، a) DSGVO، ئەگەر هاتوو مامەڵەکردنەوە رێی پێدرابوو (بۆ نموونە، ناردنی هەواڵنامە)،

ماددە 6، بڕگەی 1، b) DSGVO، ئەگەر مامەڵەکردنەکە بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستێک یان رێکارێکی گرێبەستانە پێویست بێت،

ماددە 6، بڕگەی 1، c) DSGVO، ئەگەر هاتوو مامەڵەکردنەکە بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکی یاسایی پێویست بێت،

ماددە 6، بڕگەی 1، d) DSGVO، ئەگەر هاتوو بەرژەوەندیی گرنگ بۆ ژیانی کەسەکە یان کەسێکی سروشتی دیکە بەکارهێنان و مامەڵەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە کەسەکان بخوازن،

ماددە 6، بڕگەی 1، e) DSGVO،   ئەگەر هاتوو  مامەڵەکردنەکە جۆ بەجێگەیاندنی ئەرکێکی بە ئێمەسپێردراو و لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت یاخود بۆ جێبەجێکردنی دەسەڵاتی گشتی پێویست بێت (بۆ نموونە، وەڵامدانەوەی پرسیاری تایبەت بە پەیوەندیکردن). یەکێک لە ئەرکە گشتییەکانی وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرایەتییەکانی ئەڵمانیا لە دەرەوەی وڵات بریتییە لە کاری راگەیاندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە کۆماری ئەڵمانیای فیدڕال لە دەرەوەی وڵات.

 

2. بەکارهێنانی زانیارییەکان لە پەیوەندی بە سەردانکردنی ئەم ماڵپەڕەوە

2.1 کۆکردنەوەی زانیاری

لەگەڵ هەر سەردانێکی هەر کەسێکدا بۆ لاپەڕەکانی ئەم ماڵپەڕە و کردنەوەی هەر داتایەک، زانیاری سەبارەت بەم کارە بۆ ماوەیەکی کاتی لە فایلێکدا دەپارێزرین و مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەو ئامرازەی شوێنپێهەڵگرتن Tracking Tool Matomo کە بۆ شیکردنەوە بەکاردەهێنرێت بەشێوەیەک رێکخراوە کە هیچ زانیارییەکی کەسیی تایبەت بە سەردانیکەرەکە کۆناکرێنەوە.

هەروەها ئای پییەکەش بەشێوەیەکی نەناسراو دەکرێت، کە رێگا بە وەدواکەوتنی کەسی سەردانیکەر نەدرێت.

ئامرازی شوێنپێهەڵگرتنەکە لەسەر سێرڤەرێکی خۆمان لە زۆنێکی نیتوۆرکی پارێزراو بە گوێرەی BSI کار دەکات، کە هیچ جۆرە زانیارییەکی شوێنپێهەڵگرتنەکە ناداتە دەرەوە.

هەروەها ئێوەش دەتوانن بڕاوزەرەکەتان بەجۆرێک رێک بخەن، کە سەردانەکەتان بۆ سایتەکە لە بنەڕەتەوە تۆمار نەکرێت و هەڵنەسەنگێندرێت. لە رێگای رێکخستنەکانی ماڵپەڕەکە لەوە ئاگادار دەکرێتەوە، ئاخۆ سەردانیکەرەکە دەخوازێت شوێپیی هەڵبگیرێت یان نا.

بۆ زانینی کوژاندنەوەی شوێنپێهەڵگرتنەکە لە ئامرازی شوێنپێهەڵگرتندا لە هەر ئامرازێکی شوێنپێهەڵگرتندا دەتوانن بە دوای دەستەواژەی Do not tracking ی بڕاوزەرەکەتاندا بگەڕێن.

ئەم زانیارییانە لە رێی سکریپتێکی جاڤای شوێنپێهەڵگرتندا کۆدەکرێنەوە:

  • داواکاری (ناوی ئەو فایلەی داواکراوە)، بەروار و کاتی داواکارییەکە
  • جۆری بڕاوزەرەکە و ڤێرژنەکەی (بۆ نموونە Firefox 115.0)
  • زمانی بڕاوزەرەکە (بۆ نموونە، ئەڵمانی)
  • سیستەمی کارپێکردنەکە (بۆ نموونە، ویندۆز 11)
  • جۆری ئامێر، مۆدێلی ئامێر و مارکەکەی
  • وردیی شاشەکە
  • پڵەگ ئینی بەکارهێنراو (بۆ نموونە، فلاش یان جاڤا)
  • URLی ئەو سایتەی لێوەی هاتووی
  • ژمارەی ئای پی نەناسراوکراو
  • وڵات و ئەو ناوچەیەی داواکەی لێوە هاتووە
  • دابەزێنراوەکان Downloads
  • کلیکەکان
  • ژمارەی ئەو فۆڕمانەی نێردراون (بە گوێرەی ئامانجە دیاریکراوەکان)
2.2 کوکیی کاتی

لەگەڵ کردنەوەی هەر پەڕەیەک کوکیی کاتی بەکاردەهێنرێن، بۆ ئەوەی پەڕاوپەڕکردن ئاسان بکەن. ئەم کوکییە کاتیانە بەهیچ شێوەیەک زانیاریی کەسی لە خۆناگرن و دوای داخستنی بڕاوزەرەکە دەسڕینەوە. هەروەها لە کاتی بەکارهێنانی سەبەتەی کڕینیشدا کوکی بەکار دەهێنرێن، ئەمانەیش دوای کۆتاییهاتنی بەکارهێنانی بڕاوزەرەکە دەسڕینەوە.

هیچ جۆرە تەکنیکێکی وا بەکارناهێنرێن کە ببنە مایەی نیشاندانی چۆنێتی رەفتاری بەکارهێن لە پەڕاوپەڕکردندا.

2.3 بەکارهێنانی پڵەگ ئینی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

ئێمە ئێستا ئەم پڵەگ ئینانەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاردێنین: فەیسبووک، تویتەر، ئینستاگڕام و یوتوب (گوگڵ). لەمەشدا شێوازی جووتکلیک بەکاردەهێنین. واتە کاتێک سەردانی ماڵپەڕەکەمان دەکەن، لە سەرەتادا بە گشتی هیچ زانیارییەکی کەسی بۆ خاوەنی پڵەگ ئینەکە نانێردرێت، تەنیا کاتێک کلیک لەسەر چالاککردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن زانیارییە کەسییەکانی ئێوە بۆ خاوەن پڵەگ ئینەگە دەنێردرێن لەوێش (لای خودانە ئەمەریکییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکان) خەزن دەکرێن. ئێمە پڵەگ ئینی تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەوە بەکار دەهێنین، بۆ ئەوەی لەکاتی ئاڵوگۆڕمان لەگەڵ ئێوە و بەکارهێنەرانی دیکە پێشکەشکردنی زانیارییەکانمان سەرنجڕاکێشتر بکەین.

فەیسبووک، تویتەر، ئینستاگڕام، یوتوب (گوگڵ)

ئێمە هیچ دەسەڵاتێکمان بەسەر کۆکردنەوەی زانیارییەکان و بەکارهێنانیان لەڕیی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە نییە. چەند، لە کوێ و بۆ ماوەی چەند زانیارییەکان خەزن دەکرێن، تا چەند تۆڕەکان پابەندی ئەرکی سڕینەوەی زانیارییەکانن، چ هەڵسەنگاندنێک و لکاندنێک لەگەڵ زانیارییەکان دەکرێت و هەروەها زانیارییەکان بۆ کێ دەنێردرێن، ئەمانە لای ئێمە نادیارن.

بۆیە تکامان وایە وردن بن سەبارەت بەوەی، کامە زانیارییانە لە ڕێی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان دەدەن بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.  ئەگەر ناتانەوێت کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە پەیوەندیکردنتان لەگەڵ ئێمە زانیاری کەسی ئێوەیان پێ بگات، باشترە لە رێگای دیکەوە لەگەڵمان بکەونە پەیوەندیکردن، بۆ نموونە لە رێگای بۆکسی پەیوەندیکردنی سەر ماڵپەڕەکەمان.

2.4 گوگڵ ماپس Google Maps

ئێمە لەسەر ماڵپەڕەکەمان سوود لە خزمەتگوزاریی نەخشەکانی گووگڵ وەردەگرین. لەکاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەدا (لەڕیی کلیککردنی نەخشەکە) لەلایەن گووگڵەوە زانیاری کەسی کۆدەکرێنەوە، بەتایبەت ژمارەی ئای پی و زانیاری سەبارەت بە شوێنی بەکارهێن، کە بەبێ رەزامەندی ئێوە (زۆربەی کات لەڕێی سێتینگی مۆبایلەکەتانەوە) کۆناکرێنەوە.

خاوەنی خزمەتگوزارییەکە:

ماڵپەڕ: https://maps.google.de

روونکردنەوەی پاراستنی زانیاری: https://policies.google.com/privacy

 دەرفەتی نەدانی رەزامەندی:  http://tools.google.com/dlpage/gaoptout?hl=de


3. مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە کەسییەکان لە چوارچێوەی پەیوەندیکردنەوە

لەکاتی پەیوەندیکردن بە ئێمەوە ئەو زانیارییانەی ئێوە بە ئێمەتان داون (ناو، ئیمەیل، ناونیشان، ژمارە تەلەفون و فاکس) و ئەو ناوەڕۆکانەی دیکەی ئێوە بۆ ئێمەی دەنێرن (بە زانیاریی کەسیشەوە) بە مەبەستی پەیوەندیکردن و کارکردن لەسەر داواکارییەکەتان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و بە گوێرەی مۆڵەتە دیاریکراوەکانی هەڵگرتنی بەڵگەنامەکانی رێنماییەکانی تۆمار و هەروەها رێکخستنی کاروبارەکانی وەزارەتە فیدڕالییەکان خەزن دەکرێن.

ئەگەر هاتوو ئێمە تایبەتمەند نەبووین بە داواکارییەکەتان، دەکرێت داواکارییەکە بۆ فەرمانگە هەرێمی و فیدڕالییەکان بە رەچاوکردنی پاراستنی زانیارییەکان بەبێ وەرگرتنەوەی رەزامەندی رەوانە بکرێت، ئەگەر هاتوو پێدانی زانیارییەکان لە بەرژەوەندی داواکارییەکەی ئێوە بوو و بابەتەکەش پەیوەندی بە زانیاری هەستیاری کەسییەوە نەبوو. (Art. 6 Absatz 1 lit. e) DSGVO in Verbindung mit § 3 BDSG, § 25 Abs. 1 in Verbindung mit § 23 Abs. 1 Nr. 1 BDSG).

4. ناردنی هەواڵنامە

ئێوە دەتوانن هەواڵنامەکانی ئێمە ئابوونە بکەن، کە لە ڕێیانەوە هەواڵی نوێتان لە وەزارەتی دەرەوە یاخود هۆشدارییەکانی گەشت دۆخی ئەمنی بۆ دەنێرین.

بۆ تۆمارکردنی ئابوونەی هەواڵنامەکانمان ئێمە شێوازی دڵنیابوونەوە Double-opt-in بەکاردەهێنین. واتە دوای ناونووسینتان پەیامێک بۆ ئەو ئیمەیل ئەدرێسە دەنێرین، بۆ ئەوەی لەڕییەوە دڵنیابینەوە، کە ئێوە داوای هەواڵنامەکەتان کردووە. دوای دڵنیاکردنەوە لەڕێی لینکی ناو پەیەمەکە، تا ئەو کاتەی هەواڵنامەکانمانتان پێ دەگات، ئیمەیلەکەتان لە سیستەمی ئێمە خەزن دەکرێت. ئەگەر ئێوە لە ماوەی 24 کاتژمێردا ناونووسینەکەتان پشتڕاست نەکردەوە، زانیارییەکان خۆیان دەسڕێنەوە.

دەتوانن هەر کات بتانەوێت، رەزامەندیتان لەسەر ناردنی هەواڵنامەکان بکێشنەوە. ئەمەش لەڕێی ئەو ئیمەیلەوە دەبێت کە لە کۆتایی هەر هەواڵنامەیەکدا هەیە.

5. داواکردنی چاپکراوەکان

ئەگەر لە رێی ماڵپەڕەکەمانەوە داوای چاپکراومان لێ بکەن، بۆ کارکردن لەسەر داواکارییەکە پێویستمان بەم زانیارییانە هەیە:

  • ناو و ناوی خێزانی
  • ناوی شەقام و ژمارەی خانوو
  • کۆدی پۆست و ناونیشان
  • ئیمەیل

ئەگەر دواکارییەکە بەتەنیا لەلایەن ئێمەوە کاری لەسەر نەکرێت، ئەوا زانیارییەکانتان دەدەین بە لایەنی سێیەم (کۆمپانیای گواستنەوە و لە کاتی پێویستیشدا دەزگا و فەرمانگە تایبەتمەندەکان). بنەمای یاسایی بۆ ئەم مامەڵەیە لەگەڵ زانیارییەکانتان رەزامەندی پێشتری ئێوەیە بە گوێرەی بڕگەی 1 لە ماددە 6ی پەیڕەوی گشتی پاراستنی زانیارییەکان (DSGVO). ئەگەر ئەم زانیارییانە بەردەست نەبن، ناکرێت کار لەسەر داواکارییەکەتان بکرێت.

ئەو زانیارییانەی ئێوە داوتانن دوای 90 رۆژ لە تەواوبوونی کارکردن لەسەر داواکارییەکەتان دەسڕێنەوە.

6. چالاکی و راگەیاندن

لە چوارچێوەی ئەنجامدانی ئەرکەکانیاندا هەم وەزارەتی دەرەوە و هەم نوێنەرایەتییەکانی ئەڵمانیا لە دەرەوەی وڵات چ وەک رێکخەر یان هاوبەش لە ڕێکخستنی چالاکیی هەمەجۆردا بەشدارن.

لە حاڵەتی بانگهێشتن یاخود بەشداری لە چالاکییەکدا ئێمە زانیارییە کەسییەکانتان (ناو، ناونیشان و هی دیکە) بەکاردەهێنین. ئەمەش دەکرێت بە رێگای جۆراوجۆر بێت، بۆ نموونە لە رێگای پڕکردنەوەی فۆڕم، یان فۆڕمێکی ئۆنلاین، ئیمەیل، تەلەفۆن یاخود پێدانی بزنسکارت.

کامە زانیارییە کەسییانە بە ئێمە دەدرێن، جۆری فۆڕمەکە یاخود دیدارەکە دیاریان دەکات.

6.1 زانیاریی کەسی یاوەر

بۆ درووستئەنجامدانی چالاکی زانیارییەکانی کەسی یاوەریش کۆدەکرێنەوە و بەکاردەهێنرێن. بۆ ئەوانیش هەمان ئەو مافانە هەن کە بۆ کەسانی دیکە لەمەڕ زنیارییە کەسییەکان هەن.

6.2 کۆکردنەوەی زانیاری لەسەرچاوەی زانراوەوە

وەزارەتی دەرەوە هەروەها مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیارییانەش دەکات کە لەسەرچاوەی واڵا و زانراوەوە بەردەستن، بۆ نموونە لەسەر ماڵپەڕی تایبەت بە کەسەکە یان لیستی بڵاوکراوە و بۆهەمووان بەردەست.

6.3 رێکاری دیکە لە کاتی کۆکردنەوەی زانیاری

زانیاریی کەسی بێ رەزامەندی نادرێن بە لایەنی دیکە و تەنیا بۆ کاری ناوخۆیی خۆمان و ئەنجامدانی چالاکییەکانمان بەکار دەهێنرێن (وەک لیستی میوانەکان، رێکخستنی هاتنەژوورەوە و هی دیکە). ئێمە دتوانین زانیارییەکان بدەینە لایەنێک یان یاتر کە زانیارییەکان تەنیا بۆ مەبەستی ئەو کاروبارانە بەکاربهێنن کە بە هی ئێمە ئەژمار دەکرێن.

بە گوێرەی جۆری چالاکییەکە ئێمەش وەک هاوبەش لە رێکخستندا بەشدارین. لەم حاڵەتەشدا ئەو زانیارییانەی بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکە گرنگن، دەدرێن بە هاوبەشەکەمان، بەڵام ئەویش دەتوانێت زانیارییەکان تەنیا بۆ مەبەستی دیاریکراو بەکار بهێنێت. هاوبەشەکانیشمان لە چوارچێوەی رێکخستنی چالاکییەکەدا دەناسێندرێن.

زانیارییەکان تا ئەوکاتە بە خەزنکراوی دەمێننەوە، کە بۆ رێکخستنی چالاکییەکە و ئەنجامدانی ئەرکی پەیوەندییە گشتییەکانمان پێویستن.

وەک وەرگری بانگهێشتنامە دەتوانن هەرکات داوای وەستاندنی ناردنی بانگهێشتنامەی دیکە بکەن.

6.4 وێنە

بۆ مەبەستی کاری راگەیاندن و پەیوەندییەگشتییەکانییان، وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرایەتییەکانی ئەڵمانیا لە دەرەوەی وڵات لە کاتی ئەنجامدانی چالاکی و دیدارەکاندا وێنە دەگیرێن و بڵاو دەکرێنەوە، کە لەوانەیە ئێوەشی تێدا دیار دەربکەون. دەتوانن لەسەر وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەیان رەزامەند نەبن. بۆ ئەمە تکایە راستەوخۆ پەیوەندی بە وێنەگرەکەوە بکەن یاخود لەڕێی ئەم ئەدرێسانەی ئێرەوە مەبەستەکەتان بگەیەنن.

تکایە ئاگادار بن، کە ئێمە هیچ دەسەڵاتێکمان بەسەر وێنە و دیمەنەکانی راگەیاندنکارانەوە نییە. ئەمانە بە گوێرەی DSGVO خۆیان بەرپرسیارن.


7. 

کارکردن لەسەر زانیاریی کەسیی لە چوارچێوەی وەرگرتن و کاکرکردن لەسەر داواکاریی ڤیزا

داواکاریی بۆ پێدانی ڤیزا لەلایەن کۆمپانیای VFS Global وەردەگیرێن و رەوانەی کونسوڵگەریی گشتیی هەولێر دەکرێن. کۆمپانیای پێشکەشکاری خزمەتگوزاریی ڤیزا وەک جێبەجێکار لەسەر داواکارییەکە بە گوێرەی ماددە 28ی بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی زانیاری و لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دەرەوە کار لەسەر زانیارییە کەسییەکان دەکات. بەمەش وەزارەتی دەرەوە وەک بەرپرسیار لە زانیارییە کەسییەکان دەمێنێتەوە. کۆمپانیای جێبەجێکار زامنی ئەوەیە، کارکردن لەسەر زانیارییەکانتان بەگوێرەی مەرجەکانی بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی زانیاری DSGVO و یاسای فیدڕالی پاراستنی زانیاری بەڕیوەبچێت و مافەکانتان پارێزراو بێت. وەزارەتی دەرەوە بۆ ئەم مەبەستە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار بەستووە، کە مەرجەکانی بڕگەی 3ی ماددە 28ی بنەماسەرەکییەکانی پاراستنی زانیاری لەخۆی دەگرێت و مامەڵەیەکی پارێزراو لەگەڵ زانیارییەکانتان مسۆگەر دەکات.


8. مافەکانی ئێوە

8.1

ئێوە لە پەیوەندی بە زانیارییە کەسییەکانتانەوە ئەم مافانەی خوارەوەتان بەسەر ئێمەوە هەیە:

مافی زانیاریپێدان، ماددە 15ی DSGVO

مافی ڕاستکردنەوە، ماددە 16ی DSGVO

مافی سڕینەوە (مافی لەبیرکران)، ماددە 17ی DSGVO

مافی سنووردارکردنی بەکارهێنان، ماددە 18ی DSGVO

مافی گواستنەوەی زانیارییەکان، ماددە 20ی DSGVO

مافی تانەدان لە بەکارهێنان، ماددە 21ی DSGVO

8.2.

هەر کات کار بە زانیارییە کەسییەکانتان لەسەر بنەمای رەزامەندی ئێوە کرا (بۆ نموونە ناردنی هەواڵنامە)، مافی ئەوەتان هەیە، بێ هێنانەوەی هیچ هۆیەک، رەزامەندییەکەتان بکێشنەوە. بە کێشانەوەی رەزامەندییەکە مافی بەکارهێنانی زانیارییەکان لەسەر بنەمای رەزامەندی تا کاتی کێشانەوە وەک خۆی دەمێنێت (ماددە 7، بڕهە 3ی DSGVO).

8.3.

ئێوە هەروەها مافی ئەوەشتان هەیە، لای فەرمانگەی چاودێری پاراستنی زانیارییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی زانیارییە کەسییەکانتان شکات بکەن (ماددە 77 DSGVO)

فەرمانگەی چاودێری زانیارییەکانی تایبەتمەند بە وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرایەتییەکانی ئەڵمانیا لە دەرەوە بریتییە لە:

Der Bundesbeauftragte für den Datenschutz und die Informationsfreiheit
Graurheindorfer Straße 153
D-53117 Bonn


9. راسپێردراوی پاراستنی زانیارییەکان لەم نوێنەرایەتییە:

 

بابەتی هاوشێوە

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە